تورکیا ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی ڕەوانەی بەغدا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392148-تورکیا_ڕاوێژکارو_موستەشاری_سەربازی_ڕەوانەی_بەغدا_دەکات
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ناردنی ٢٥ ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی بۆ بەغدای کردووە لە ئاراستەی پشتگری کردن لە سوپای عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 01:08 Asia/Tehran
  • تورکیا ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی ڕەوانەی بەغدا دەکات

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ناردنی ٢٥ ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی بۆ بەغدای کردووە لە ئاراستەی پشتگری کردن لە سوپای عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ٢٥ راوێژکارو موستەشاری سەربازییان بەمەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق ناردووەتە بەغدا. 

بە قسەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ، ئەم ٢٥ راوێژکارە سەربازییە لە چوارچێوەی شاندی ناتۆی عێراق و بەمەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و لەوێ ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. 

ئەو ھەنگاوەی تورکیا لەمەڕ ناردنی ڕاوێژکارو موستەشاری سەربازی بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە ئاماد بوونی سەربازییانەی لەم وڵاتە بە بیانووی سەرکوتکردنی لایەنە کوردەکان و لەوانە «پە کە کە» لەگەڵ ناڕەزامەندیی کاربەدەستانی عێراقی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.