درێژەی بگرە و بەردە لە تورکیا ، 70 کەسی دیکەیان گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393829-درێژەی_بگرە_و_بەردە_لە_تورکیا_70_کەسی_دیکەیان_گرت
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 70 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای ناکامی 5 ساڵ پێش گرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2021 19:54 Asia/Tehran
  • درێژەی بگرە و بەردە لە تورکیا ، 70 کەسی دیکەیان گرت

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 70 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای ناکامی 5 ساڵ پێش گرت .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سیاسەتی ئانکارا لە پاکتاوکردنی دامودەزگا و رێکخراوە حکومەتیەکان لە ئەندامان و کەسانی سەر بە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن ھەروا درێژەی ھەیە . 

 ئاناتولی راپۆریدا ، دادئەستێنیی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە بۆ 70 کەس لە گومانلێکراوان بە ھاریکاری لە گەڵ رێکخراوی گولەن و دەستێدابوون لە کودیتای ناکامی 15 ی ژولای 2016 بڕیار گرتنی دەرکرد . 

ھەڵمەتی ئەمڕۆی ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا بە شێوەی ھاوکات لە 10 پارێزگەی تورکیا ئەنجامدرا . 

 حەوتەی رابردووش 13 کەسی لەشکەریی بە تاوانێکی ھاوشێوە گیرابوون .