تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی یاریدەرێکی «بەغدادی» دەکات لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396085-تورکیا_باسی_قۆڵبەست_کرانی_یاریدەرێکی_بەغدادی_دەکات_لە_ئەستەمۆڵ
پیاوێکی ئەفغانی بە ناوی نھێنیی «باسم» کە وەک یاریدەری سەرەکی و دەستی ڕاستی «ئەبوبەکر بەغدادی» سەرکردەی داعش ناسێندراوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی پۆلیس و ھەواڵگریی تورکیا لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی یاریدەرێکی «بەغدادی» دەکات لە ئەستەمۆڵ

پیاوێکی ئەفغانی بە ناوی نھێنیی «باسم» کە وەک یاریدەری سەرەکی و دەستی ڕاستی «ئەبوبەکر بەغدادی» سەرکردەی داعش ناسێندراوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی پۆلیس و ھەواڵگریی تورکیا لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح»ی تورکیا بە گێڕانەوە لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاندووە: ئەم پیاوە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی «ئاتا شار» لە بەشی ئاسیایی ئەستەمۆڵ دا گیرا.

وا دیارە ئەم گومانلێکراوە دوای ڕوخانی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ یارمەتیی خۆشاردنەوەی بەغدادیی داوە لە پارێزگای «ئیدلەب»ی سووریا.

«باسم» گومانی ڕێکخستنی مەشق و ڕاھێنان بۆ داعشی لە عێراق و سووریا و ھەروەھا ئەندامەتی لە ئەنجومەنی بڕیاردەری ئەم تاقمە تیرۆریستییەی لە سەرە. ناوبراو بە پاساپۆرت و پێناسەیەکی ساختە گەییشتووەتە تورکیا.