پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397952-پەیامی_پیرۆزبایی_ڕێبەری_پارتی_بەختیاری_ی_تورکیا_بۆ_سەرۆک_کۆماری_ھەڵبژاردەی_ئێران
ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا ڕۆ ژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران

ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا ڕۆ ژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «تەمەڵ کارامەلا ئوغلو» لەم پەیامەی دا وێڕای پیرۆزبایی لە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھیواداریی دەربڕی کە ھەردووک وڵات لە سەر ھاوکارییە بەربڵاوەکانیان لە تەواوی بوارەکاندا بەردەوام بن.

بەرلەمەش کاربەدەستانی دیکەی وڵاتی تورکیا لەوانە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیان پیرۆز کرد بوو.