ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399663-ھێرشی_بەڕۆکێتی_سەر_بنکەی_لەشکریانی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی «زەلیکان»ی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراقیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 04:55 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی «زەلیکان»ی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراقیان کردووە.

کەناڵی تەلەگرامیی «سابرین نیوز» وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەم ھێرشە بە ڕۆکێتە، بۆ سەر بنکەی «زەلیکان» لە پارێزگای موسڵ ھەڵکەوتوو لە باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە.

کەناڵی «ئەلعەھد»یش وای بڵاو کردووەتەوە کە ژمارەی ئەو ڕۆکێتانەی گیراونەتە ئەم بنکەیە، پێنج دانە بوونە.

سەرچاوە مەیدانیەکان ئەم ھێرشەیان بە توند باس کردووە. بەڵام ھێشتا ھیچ دەستەوگروپێک بەرپرسایەتیی ئەو کارەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

تورکیا لە مێژە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە خەریکی پێشێل کردنی سەروەریی باکووری عێراقەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج، لە کاتێکدا کە تەنیا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە بەر ھێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ٤٧ گوند لەم ناوچەیە بە تەواوی چۆڵ کراون.