ئەردۆغان: ڕاگەیاندنی بەپەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417910-ئەردۆغان_ڕاگەیاندنی_بەپەلەی_ئەنجامی_هەڵبژاردنەکان_دەست_گرتن_بەسەر_ئیرادەی_گەلی_تورکیایە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی نەیارانی بڵاویان کردووەتەوە، ڕاگەیاندنی بە ھەنگ و پەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕکابەرەکانیەوە بە دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیادا ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2023 22:11 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ڕاگەیاندنی بەپەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیایە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی نەیارانی بڵاویان کردووەتەوە، ڕاگەیاندنی بە ھەنگ و پەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕکابەرەکانیەوە بە دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیادا ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، دوای چەند کاژێرێک لە دەستپێکرانی ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی وا ئەرێنی و دیموکراسیدا بەڕێوەچووە و ژماردنەوەی دەنگەکان هێشتا بەردەوامە، هەندێک کەس لە ئەنجامەکان ڕازی نین و دەرەنجامی بە پەلە ڕادەگەیەنن.

ئەردوغان لە پەیامەکەیدا وێڕی خۆشحاڵی دەربڕین لەوەی کە پێشوازیی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکان لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا بەدی دەکرێت، وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمڕۆ وەک ئاهەنگێکی گەورەی دیموکراسیی ھاوڕێی ئاشتی و ئارامی، دەربڕی پێگەیشتنی دیموکراسیی تورکیایە.

کاندیدی هاوپەیمانیی جمھور لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە درێژەی پەیامەکەیدا وتیشی: پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە دەنگیان بە دیموکراسی دا و بەشداریی خەباتی هەڵبژاردنیان کرد، سوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەم.