پە.کە.کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیەیی لە باکووری عێراق خستە خوار
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i436950-پە.کە.کە_فڕۆکەیەکی_بێفڕۆکەوانی_تورکیەیی_لە_باکووری_عێراق_خستە_خوار
پە.کە.کە لە کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • پە.کە.کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیەیی لە باکووری عێراق خستە خوار

پە.کە.کە لە کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ئەمەڕۆ دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا مودێلی" ئاکینجی" لە ناوچەی قەندیلی سەربە پارێزگەی سلێمانی هەڵکەوتوو لە باکووری عێراقی داوەتە بەر دەسڕێژ وخستوویەتیە خوار. سەرچاوەیەک لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند : لێکدانەوە سەرەتاییەکان لەسەر بەشێک لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ووشەی " بیرەقدار" بینرا کە پیشان ئەدات ئەم فڕۆکە بێفیڕۆکەوانە سەربە تورکیایە. ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاودەکرێتەوە کە تورکیا وپە.کە.کە لە چەند حەوتەی ئەم دواییە ڕەوتی بەناو ئاشتیان دەستپێکردووە وئۆجەلان یش لە پەیامێکدا لە پە.کە.کە داوای کردووە چەکەکانیان ڕادەس بکەن.

بەرپرسانی تورکیایش لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە هەڕەشە وگۆڕەشەکانیان لەدژی پە.کە.کە تەشەنا پیداوە.