ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھان دا گەیشتە دوو ملیۆن کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391689-ژمارەی_گیانلەدەستدان_بە_کۆرۆنا_لە_جیھان_دا_گەیشتە_دوو_ملیۆن_کەس
بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٤ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2021 09:14 Asia/Tehran
  • ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھان دا گەیشتە دوو ملیۆن کەس

بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٤ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار حاڵەت.

 

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٤ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار و ٦١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ١٩ هەزارو ٩١٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٥ ملیۆن و ٧٦٩ هەزار و ٣٦٢ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە، کە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ١٠٢ هەزار و ٤٢٩ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٩٦٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٠١ هەزار و ٨٥٦ کەس بەرزبووەتەوە.