پێداگری لە سەر ھاوکاریی دوولایەنی نێوان ئێران و عێراق لە بواری وزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390949-پێداگری_لە_سەر_ھاوکاریی_دوولایەنی_نێوان_ئێران_و_عێراق_لە_بواری_وزە
وەزیری وەزەی ئێران و وەزیری کارەبای عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنە لە بواری کارەباو وزە پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2020 10:09 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر ھاوکاریی دوولایەنی نێوان ئێران و عێراق لە بواری وزە

وەزیری وەزەی ئێران و وەزیری کارەبای عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنە لە بواری کارەباو وزە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەزا ئەردەکانیتن» وەزیری وزەی ئێران کە ئەمڕۆ بە یاوەریی شاندێک گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق، لە دیداری لەگەڵ «ماجید حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی دوولایەنە و پرسی کارەباو وزە بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم دیدارەدا ھەردووک لا ھاوکاریی نێوان ئێران و عێراقیان لە بوارە ئابوورییەکانی دیکەش تاوتوێ کرد.

ھەروەھا «ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران کە سەرۆکایەتیی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی دوولایەنەی ئێران و عێراقیشی لە ئەستۆیە چاوی بە «عەلا ئەحمەد جەبووری» وەزیری بازرگانیی عێراقیش کەوت و لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنەو ھاوکاری لە بواری ئابوری و بازرگانی  وتووێژی لەگەڵدا کرد.