بیسترانی زرمەی چەندین تەقینەوە لە ناوەڕاستی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391805-بیسترانی_زرمەی_چەندین_تەقینەوە_لە_ناوەڕاستی_عێراق
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: زرمەی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی «جەرفولسەخەر» لە باکووری پارێزگای بابلی عێراق لە باشووری بەغدا بیستراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 03:13 Asia/Tehran
  • بیسترانی زرمەی چەندین تەقینەوە لە ناوەڕاستی عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: زرمەی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی «جەرفولسەخەر» لە باکووری پارێزگای بابلی عێراق لە باشووری بەغدا بیستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی «مەیادین»، زرمەی تەقینەوەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە  لە ناوچەی «جەرفولسەخەر» لە پارێزگای «ئەلنەھبان» بیستراوە.

ئەلمەیادین بە بێ ئاماژە کردن بە ناوی ئەم سەرچاوانە، وتیشی: ئەم نەقینەوانە لە بەر ھێرشی ئاسمانی بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە ئامانج لەژێر ڕکێفی ھێزە چەکدارەکان و سوپای عێڕاقدایە.

ئەم سەرچاوانە بە بێ ئاماژە کردن بە وردیاتی زیاتر ڕایانگەیاندووە کە بۆی ھەیە لەم تەقینەوانەدا ژمارێکی کەس کوژرابن و یان بریندار بووبن.