سەردانی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392620-سەردانی_سەرۆکی_دەزگای_دادڤانیی_ئێران_لە_عێراق
ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق باسی سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 15:00 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران  لە عێراق

ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق باسی سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدا دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، لەسەر بانگێشتنی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق ، سەید ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سبەی دوشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای دادڤانی دا سەردانی بەغدا دەکات . 

بە پێی ھەواڵەکە ، شاندی دادڤانیی ئێرانی لەم سەفەرەدا سەردانی بنکەی ئەنجومەنی باڵای دادڤانیی عێراق دەکات و چەند یادداشتی تەبایی لە چوارچێوەی ھاریکاریی دادڤانی و مافەوانیی لە نێوان دوو وڵات دا ئیمزا دەکرێت .