وڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە راپۆرێکی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ڵامی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی( هیومان رایتس وۆچ)ی دایه‌وه له‌سه‌ر رووخاندنی خانووه‌کان ، هۆکاری رووخاندنی به‌شێک له‌و خانوانه‌ی روونکرده‌وه که به‌شێکی زۆریان له زوومار.
ئه‌مڕۆ رێکخراوی هیومان رایتس هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له خانووی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بیان به "رێگه‌ی نایاسایی" له‌و ناوچانه رووخاندووه که له‌ده‌ستی داعش رزگارکراون.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌پێی راپۆرته‌که‌ی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2016 بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی نێوان مانگی ئه‌یلولی 2014 بۆ ئایاری 2016، ئه‌و خانووانه له ناوچه جێناکۆکه‌کان رووخێنراون.
رێکخراوه‌که هۆشداریشی داوه له ئاکام و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و هێرشانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ رزگارکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له موسڵ ده‌یکات.
جۆ سترۆک، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێکخراوه‌که رایگه‌یاندووه: "هێزه کوردییه‌کان له گونده‌کانی که‌رکوک و نه‌ینه‌وا ماڵه عه‌ره‌به‌کانیان روخانددووه و ماڵه کورده‌کانیان ده‌ستکاری نه‌کردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " هیچ بیانوویه‌ک له‌پشت ئامانجه سیاسییه‌کانی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ روخاندنی ئه‌و خانووانه به‌و شێوه نایاساییه نییه.
لای خۆیه‌وه دیندار زێباری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی راپۆرته‌که‌ی هیومان رایتس وۆچی دایه‌وه.
دیندار زێباری رایگه‌یاند: هه‌ندێک له‌و ماڵانه‌ی له زوومار و ده‌وروبه‌ری رووخێندراوه، به‌هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵکه‌وه بووه له کرده‌وه‌کانی رێکخراوی داعش، به جۆرێک پێشمه‌رگه هه‌وڵی زۆری داوه کاولکاری روونه‌دات، به‌ڵام نه‌یتوانی رێگه به هه‌ندێک له‌و تووڕه‌ییانه بگرێت و کۆنتڕۆڵیان بکات.
روونیشیکرده‌وه: به‌شێکی دیکه له رووخاندنی خانوه‌کان به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه، چونکه هه‌ندێک له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ داعش بوون و به‌شێکیشیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و رێکخراوه دووچاری ئازار‌و ده‌ربه‌ده‌ری بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایکردووه له‌کاتی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا هاوڵاتیان بیر له تۆڵه‌کردنه‌وه بکه‌نه‌وه و خانوه‌کان بڕوخێنن.
زێباری روونیکرده‌وه: 300 خانوو له زوومار له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه تێکدراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆردومانه‌کانه‌وه که دا خانوه‌کان نزیکی مۆڵگه‌کانی داعش بوون.ئه‌وه‌شی باسکرد: 280 خانوو له زوومار به‌هۆی ئه‌وه‌وه تێکدراون که له‌لایه‌ن داعشه‌وه به مین چێندرابوون.