نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێراق: هەولێر دەستی گرتووە بەسەر مووچەی ژمارێک لە فەرمانبەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i264064-نوێنەری_کوردی_پەرلەمانی_ئێراق_هەولێر_دەستی_گرتووە_بەسەر_مووچەی_ژمارێک_لە_فەرمانبەران
نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق وتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی داگرتووە بەسەر مووچەی نێردراو لە لایەن بەغدا بۆ ژمارێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2016 13:42 Asia/Tehran
  • نوێنەری  کوردی پەرلەمانی ئێراق: هەولێر دەستی گرتووە بەسەر مووچەی ژمارێک لە فەرمانبەران

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق وتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی داگرتووە بەسەر مووچەی نێردراو لە لایەن بەغدا بۆ ژمارێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .

عادل نووری  ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کردووە کە مووچەی ژمارێک لە فەرانبەرانی هەرێم لەوان سنوورڤانان و ئەفسەرانی باڵا کە لەلایەن بەغداوە  دەدرێت، رادەگرێ .

ئەم نوێنەرە سەربەخۆیەی  کوردی پەرلەمانی ئێراق وتی : هەرێم لە کاروباری  ئابووری و خزمەتگوزاری بە شارومەندان، تووشی شکستی گەورە بووە و هەموو کاربەدەستانی دەوڵەیتش لەم بوارە بەرپرسن.

ناوبراو وتیشی کە مووچەی ژومارێک لە فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغدا، بەشێوەی ڕێک و پێک  و بێ وەدرەنگ کەوتن  دەدرێت، لەوان ئەفسەرانی باڵا و فەرمانبەران و هێزی سنوورڤان بەڵام حکومەتی هەرێم  دەستی بەسەر  ئەم مووچەیەداگرتووە  و ئامادە نییە  بیدا بە فەرمانبەران .