٢٠٠٠ خۆبەخشی عەرەب بە هێزەکانی پێشمەرگەوە پەیوەست بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i266815-٢٠٠٠_خۆبەخشی_عەرەب_بە_هێزەکانی_پێشمەرگەوە_پەیوەست_بوون
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی پەیوەستبوونی ٢ هەزار خۆبەخشی عەرەبی بۆ یەکەی عەرەبیی ئەم هێزە لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2016 11:35 Asia/Tehran
  • ٢٠٠٠  خۆبەخشی عەرەب بە هێزەکانی پێشمەرگەوە پەیوەست بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی پەیوەستبوونی ٢ هەزار خۆبەخشی عەرەبی بۆ یەکەی عەرەبیی ئەم هێزە لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "الصوت العراق" وەزارەتی پێشمرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای ناونووسی عەرەبەکان بۆ بوون بە ئەندام لە ریزەکانی پێشمرگەدا تاکوو ئێستا ٢ هەزار کەس بە ریزەکانی ئەم هێزە لە پارێزگای کەرکووکدا پەیوەست بوونە.

لە لایەکی دیکەوە شێخ مەزاحیم ئەحمەد ئەلحوێت وتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای کەرکوویش رایگەیاند: یەکە عەرەبیکەی پێشمرگە لە کەرکوو ناو بەتالیۆنی پێشرمەگەی رۆژئاوای دیجلەیە و خەڵکەکەشی سەر بە ناوچەکانی زوممار، رەبیعە، عەیازییە، شنگال و گوندەکانی سەر بەم ناوچانەیە و ئەرکی ئەوانیش پاراستنی ئەم ناوچانە لە ژیر فرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دایە.

ئەلحوێت هەروەها وتی: قۆناغی ناونووسکردن لەم بەتالیۆنەدا رۆژی بیست و چواری نۆڤەمبەری ئەم مانگە کۆتاییهات و ٢ هەزار کەس تێیدا ناونوسیان کردووە و پێشبینی دەکرێت خولی راهێنانی ئەم هێزە بەمزوانە لە ناوچەی سحێلا دەستپێبکات.