ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەیرانی دراڤیی هەرێمی کوردستان کێشەی لێ کەوتەوە.
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267019-ناڕەزامەندی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_قەیرانی_دراڤیی_هەرێمی_کوردستان_کێشەی_لێ_کەوتەوە.
پەرلەمانتارانی کورد: هێندێک بڕگەمان بۆ ئەرکهێن کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا لە یاسای بوجەی 2017 ی عێراق زیاد کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2016 17:26 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەیرانی دراڤیی هەرێمی کوردستان کێشەی لێ کەوتەوە.

پەرلەمانتارانی کورد: هێندێک بڕگەمان بۆ ئەرکهێن کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا لە یاسای بوجەی 2017 ی عێراق زیاد کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە حاڵێکدا کە پێکەوە هەڵشاخانی نێوان ناڕەزایان بەرامبەر بە قەیرانی دراڤیی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ هێزە ئاسایشتییەکان لە ڕۆژی پێنج شەممەوە توندوتیژ تر بووەتەوە، کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی کوردی پەرلەمانی عێراق وتویانە کە بڕگەگەلێکیان بۆ ئەرکهێن کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا لە یاسای بوجەی ساڵی2017 ی عێراق زیاد کردووە.

ناڕەزایان کە بەشی هەرە زۆریان مامۆستایانی سەربە پەروەردەو بارهێنانی هەرێمی کوردستانن، ڕۆژی پێنج شەممە جارێکی تر لە شاری سلێمانی دەستیان دایە خۆپیشاندان و داوای کۆتایی هاتنی سیستێمی وەدڕەنگ کەوتنی موچەو یان بە نیوەچڵی درانیان کرد.

بەپێچەوانەی ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی پێشوو، ئەمجارەیان پۆلیسی شاری سلێمانی کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرانی ڕاپێچ کردو ژمارەیەکی زۆری هێزەکانیشی لە تەواوی شاردا سەقامگیر کرد بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزامەندییەکان.

هەر لەم حاڵەدا مەسعود حەیدەر ئەندامی کوردی لێژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: سەرەنجام دوای مشت و مڕێکی زۆر توانیمان بڕگەگەلێک لە یاسای بوجەی ساڵی2017 ی عێراق زیاد کەین بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا شێوازێکی ئەرکهێن بە خۆیەوە بگرێت و هیچ لایەکیان نەتوانن خۆیان لە ڕاپەڕاندنی بەڵنەکانیان بکشێنەوە.

وتیشی: بەگوێرەی ئەم بڕگە یاساییانە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەریەتی لە ڕۆژێکدا 550 هەزار بەرمیل نەوت ناردەی دەرەوە بکات و داهاتەکەی بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و دەوڵەتی ناوەندیش لەپاش گا دانەوەی گوژمەیەکی تایبەت بە دەستەڵات، بوجەیەک بۆ دابین کردنی موچەی کارمەندانی هەرێم ڕەوانە بکات.

هاوکات لەگەڵ ئەم ئاڵ و گۆڕانە، هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراقیش لە وتووێژێکی میدیایی دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە شێوازی دانی موچەی کارمەندانی بەشێک لە دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: لە هەرێمی کوردستاندا هێندێک لە دامەزراوەکان لە حاڵێکدا بەرەوڕووی وەدرەنگ کەوتنی موچەی کارمەندەکانیەتی کە لە بەغدا وەزارەتی ناوخۆ موچەی مانگی یازدەی کارمەندەکانیشی داوە. لەم ڕووەوە ئێمە پێشنیاری ئەوەمان کردووە کە موچەی ئەم دامەزراوانەش بۆ دەستەبەرکرانی وەرگیرانی لە لایەن کارمەندەکانیەوە بخرێتە یەکێک لە بانکەکانی کەرکوکەوە.