یاسایەکی گرنگ لە بەرژەوەندیی کوردانی ئێزدی پەسەند کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i268771-یاسایەکی_گرنگ_لە_بەرژەوەندیی_کوردانی_ئێزدی_پەسەند_کرا
ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسند کردووە کە تایبەتە بە تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2016 15:08 Asia/Tehran
  • یاسایەکی گرنگ لە بەرژەوەندیی کوردانی ئێزدی پەسەند کرا

ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسند کردووە کە تایبەتە بە تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی.

عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە (باسنیوز)ی  ڕاگەیاند "پاش هەوڵێکی زۆر توانرا شتێکی گرنگ بۆ کەمە نەتەوەکانی کوردستان ئەنجام بدرێت و گوتی: "پاش هەوڵدانێکی زۆرمان و پەیوەندیکردن بە پەرلەمانتارەکان و دامودەزگاکانی دیکەی حکوومەتی فەرەنسی هەر لە سەرەتای شەڕی داعش دژی کەمە نەتەوەییەکانی ئایینی و نەتەوەیی، بۆ بە ناساندنی جینوساید، بەختەوەرانە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی( سێنات) پڕۆژەی بە جینۆسایدکردن، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوان بەرانبەر بە کەمە نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریای پەسەند کرد."

 

دۆڵەمەڕی ئاشکرای کرد بە کۆی دەنگی 309 سێناتوری ئامادەبوو، ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی لە  شه شی دسامبر  پڕۆژەکەی پەسند کرد.

 

نوێنەرەکەی حکوومەتی  هەرێم لە فەرەنسا گوتیشی: "بەپێی ئەو یاسایە کە لە سێناتی فەرەنسی پەسەند کراوە، تاوانەکانی داعش دژی ئێزدی و مەسیحی و کەمە نەتەوەییەکانی تر بە جینۆساید دەناسرێن لە لایەن فەرەنسا و لە داهاتووشدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە دەناسێنرێت."