کارتێر: وەفادارین بە بەڵێنەکانمان لە داکۆکی کردنی هێزی پێشمەرگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i268822-کارتێر_وەفادارین_بە_بەڵێنەکانمان_لە_داکۆکی_کردنی_هێزی_پێشمەرگە
بەپێی ڕ اپۆری ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن نووسینگەی سەرۆکی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەشتۆن کارتێر"ی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی وتی: واشنگتۆن وەفادارە بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەئامانجی پاڵپشتی سەربازی و دراڤی لەو هێزانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2016 04:12 Asia/Tehran
  • کارتێر: وەفادارین بە بەڵێنەکانمان لە داکۆکی کردنی هێزی پێشمەرگە

بەپێی ڕ اپۆری ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن نووسینگەی سەرۆکی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەشتۆن کارتێر"ی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی وتی: واشنگتۆن وەفادارە بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەئامانجی پاڵپشتی سەربازی و دراڤی لەو هێزانە .

ئەشتۆن کارتێر کە دوێشەو لە بەغداوە هاتە هەولێری ئێراق، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.

کارتێر دوێنێ پاش ئەوەی گەیشتە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئێراق دیداری کرد.

ئەشتۆن کارتێر ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی لەبارەی قۆناخەکانی دواتری ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ ، وتووێژی کرد.

بەقسەی وتەبێژێکی بەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەشتۆن کارتێر ڕۆژی یەکشەممە لەبەغدا لەگەڵ هێزە ئەمریییەکان، فەرماندەرانی باڵای هاوپەیمانی و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد.