دەسپێکی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەڕتوکە تەکفیریەکان
وەزاڕەتی ئەوقافی دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هاودەنگیی لەگەڵ داواکاری گشتیی لە هەوڵی دوورخستنەوەی کتێبەکانی سەر بە تاقمی ترۆریستیی و تەکفیری داعش لە نیو مزگەوتەکانن و گرتنی کەسانێک دایە کە لە بەرژەوەندیی ئەو گروپە چالاکیی بانگخوازی دەکەن .
مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری دیینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەپشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی : بەم زوانە وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری دینی حکومەتی هەرێم کاری پشکنینی مزگەوتەکانی هەرێم دەست پێدەکات تا تێکڕای ئەو پەڕتووکانەی لە خزمەتی برەوپێدانی بیروبۆچوونی تەکفیرین لە مزگەوتەکان دوور بخرێنەوە .
بەپێی راگیەاندنی شارەزایانی کاروباری دینیی هەرێمی کوردستان ، تاقمە تەکفیریەکان لە چەند ساڵی رابردوودا بە هەزاران بەرگ پەڕتووکی سەر بە گروپە تەکفیریەکانی وەک داعشیان هێناوەتە هەرێمی کوردستنان .
تاقمی تەکفیری و ترۆریستیی داعش ، پارت و لایەنە کوردیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە وەک موڕتەد ناو دەبات و بە ئاشکرا لە نامیلکەکانی خۆیاندا ئاماژەیان پێکردووە .