چالاکیی هه‌زاران پڕۆژه له هه‌رێمی کوردستان دا وه‌ستاوه
سه‌رۆکی لقی سلێمانیی یه‌کێتیی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کارکردن له 4 هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ی سلێمانیدا وه‌ستاوه و 850 کۆمپانیاش مایه‌پووچ بوون.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس ناجی شێخ عیزه‌دین سه‌رۆکی لقی سلێمانیی یه‌کێتیی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان ڕاگه‌یاند: حکوومه‌ت، گرنگی نادات به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستێنراوه‌کان و دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه و نووسراو، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی نییه، هه‌ربۆیه به‌ڵێنده‌رانی کوردستان، بوونه‌ته قوربانیی کێشه سیاسییه‌کان.
ناوبراو وتیشی: له 25ی مانگی ئهگۆستدا، ده‌بوایه مانگانه 10 ملیار دیناریان پێبدرایه بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رۆکی لقی سلێمانیی یه‌کێتیی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ده‌بوو کارکردن له 4 هه‌زار و 170 پڕۆژه که ناونرابوون پڕۆژه به‌رده‌وامه‌کانی ساڵی 2016 ، به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام کارکردن له سه‌رجه‌میان وه‌ستاوه و له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی قیره‌وه، توانرا کار له هه‌ندێک له پڕۆژه‌کانی ڕێگاوباندا بکرێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: به‌هۆی بێباکیی حکوومه‌ته‌وه، له کۆی هه‌زار و 248 کۆمپانیا، 850 کۆمپانیا ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی، مایه‌پووچ بوون.