گوڕان: چاوەڕوانی بوارچێکردن بۆ هاتنەدی گەڵاڵەکەی بارزانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i271195-گوڕان_چاوەڕوانی_بوارچێکردن_بۆ_هاتنەدی_گەڵاڵەکەی_بارزانین
ئەندامی کۆڕی وتووێژکاری بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندی پارتی وتی کە ناوبراو لە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ شاندی پارتی داوای لەم شاندە کردووە بۆ هاتنەدی گەڵاڵە و داهێنانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەرێم و چوونەدەر لە قەتیس مانی ڕامیاری لەودا هەوڵ بدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2016 15:38 Asia/Tehran
  • گوڕان: چاوەڕوانی بوارچێکردن بۆ هاتنەدی گەڵاڵەکەی بارزانین

ئەندامی کۆڕی وتووێژکاری بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندی پارتی وتی کە ناوبراو لە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ شاندی پارتی داوای لەم شاندە کردووە بۆ هاتنەدی گەڵاڵە و داهێنانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەرێم و چوونەدەر لە قەتیس مانی ڕامیاری لەودا هەوڵ بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، محەممەد عەلی  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی نیشتمانی  ئێراق  وتیشی :  بزووتنەوەی گۆڕان  دیدار و وتووێژەکانی ئەم دواییەی خۆی  لعەگەڵ  پارتی ، بەهەنگاوێکی  گرینگ دەزانێ  کە هاوپێوەند دەبێت بە هەنگاوەکانی دواتری بۆ لابردنی خراپ لێک گەیین  سەبارەت بە ئامانجەکانی  پارتی .

ناوبراو پێداگری کرد کە بزووتنەوەی گۆڕان  چاوەڕوانی دامەزرانی بوارێکی شیاو لەلایەن پارتییە بۆ هاتنەدی گەڵاڵە و داهێنانی مەسعود بارزانی بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکان و تێک شکاندنی دا وە ستانی ڕامیاری  لە هەرێمی کوردستان.