وشداری دانی نێچیروانی بارزانی بە پەکەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i271198-وشداری_دانی_نێچیروانی_بارزانی_بە_پەکەکە
نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداری دایە هێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2016 15:39 Asia/Tehran
  • وشداری دانی نێچیروانی بارزانی بە پەکەکە

نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداری دایە هێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق .

بەپێی  ڕاپۆرتی کوردپرێس،  نێچیروان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەرپرسی باڵای پارتی ، وشداری دا  ئەگەر پەکەکە  لە شەنگاڵ  نەچێتە دەر ، لە هێزی سەربازی بە دژی ئەوان کەڵک وەردەگیردرێ.

نێچیروان بارزانی  لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی  ئەلمانیتور  وتی : ێزی پەکەکە دەبێ لە شەنگاڵ بچنە دەر  ئێمە لەمبارەوە  لەگەڵ ئەمریکا و وبەغدا وتووێژمان کردووە بەڵام  ئەنجامێکی نەبووە  . ئەگەر ئەم هەوڵانە بە ئەنجام  نەگات  ڕەنگە بۆ وەدەرنانی  پەکەکە لە شەنگاڵ  لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگرین  .

نێچیروان بارزانی  سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا وتی  :  پەکەکە دەبێ  چالاکی چەکدارانە کۆتایی پێ بێنێ  و ئێمەش  ئامادەین بۆ بووژاندنەوەی ڕەوتی ئاشتی جارێکی تر دەست بەکار بین  .

نێچیروان بارزانی سەبارەت بە ڕوونکردنەوە لەسەر چالاکییەکانی نەوتی هەرێمیش وتی :  ئێمە دوو کۆمپانی بیانیمان لەم بارەوە  هەڵبژاردووە هەتا سەبارەت بە  چالاکییەکانی هەرێم  زانیاری پێویست  ئامادە بکەن بەڵام  دەق و ناوەڕۆکی گرێبەستی نەوتی لەنێوان  هەرێم و تورکیا ناخرێتە بەردەستی ئەوان  .