مەسعوود بارزانی : هەڵاواردنی ئایینی جێگایەکی لەهەرێم دا نییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ زایینی وێڕای پێداگری لە سەر ئەوەی کە هەڵاواردنی ئایینزایی لە هەرێم دا نیە ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە پەناگای مەسێحیەکانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس لە پەیامی مەسعوود بارزانی کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێرادا بڵاو کراوەتەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێ زایینی هاتووە کە زۆرێک لە مەسێحیەکانی هەرێم و ئێراق بە هۆی پەلاماری دڕندانەی تێرۆریستان ناچار بە جێ هێڵانی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و هێزی پێشمەرگەش بە خوێنی خۆیان لە گیان و ماڵی خۆیان بەرگریان کردووە و ناوچە نیشتەجێ بووە کانی مەسێحیەکانیان لە چنگی تێرۆریستان ڕزگار دەکەن . سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەدا جەختی کردووە کە بنەما و بایخەکانی هاوژینی ئاشتیخوازانە لە هەرێم بە هێزمەندیەوە ماوەتەوە بارزانی هەروەها ڕایگەیاند کە بیروکەی هەڵاواردنی ئایینزایی و هۆزی هەرگیز جێگایەکی لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە و هەرێم باوەڕی بە یەکسانی هەموو مڕۆڤەکان هەیە و هێزەکانی توندڕۆ و شەڕ خواز ناتوانن برایەتی و هاوژینی لە هەرێم تێک بدەن .