نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تەنیا هێڵی سوری ئێرانە
کانونی یهکهم 26, 2016 08:21 Asia/Tehran
سەرۆکی فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: کوردەکانی ئێراق دەبێ لەمەڕ سەربەخۆیی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و دراوسێکانیان بۆ وێنە ئێران و تورکیا دانوستان و وتووێژ بکەن .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر، پێی داگرت ؛ کوردەکانی ئێراق دەبێ سەبارەت بە سەربەخۆیی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی ئێراق و وڵاتانی دراوسێی لەوان، ئێران وتورکیا دانوستان و وتووێژ بکەن.
ناوبراو هەروەها پێی داگرت لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزەکانی پەکەکە لە شنگال.
بارزانی وتی: بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە تورکیا، پەکەکە دەبێ چەکی خۆی دانێت و وەک ڕابردوو، دانوستانەکانی ئاشتی دەسپێ بکرێنەوە.