پەکەکە: کەس ناتوانێ ئێمە لە شەنگال وەدەرنێت
پەکەکە رایگەیاند؛ مێژوو ئەوەی نیشان داوە کە کەس ناتوانێ بەزۆر هێزەکانی ئێمە لە شەنگال وەدەرنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەم هەڵوێستەی پەکەکە بەرامبەر بە قسەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو کە ئەمدواییە وشداری داوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بێتوو پێویست بێ بۆ وەدەرنانی چەکدارانی پەکەکە لە شاری شەنگال ، هێزی سەربازی بەکار دینێ.
نێچیرڤان بارزانی بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە خەڵکی شەنگال لەبەر نیگەرانی لە داهاتووی شار و زێدیان و ئەوەی کە نازانن بڕیارە لەوێدا چی بقەومێ، خۆیان دەبوێرن لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وتی: پەکەکە دەبێ لەوە تێبگات کە لە پێناو دابین کرانی قازانج و بەرژەوەندیی خەڵکیش بووە دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێ بێڵێت.
شەنگال نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە، بەرگریکارانی شەنگال و لقی سەربازیی پەکەکە، لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرا.