پەیامی سەرەخۆشیی قوباد تاڵه‌بانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی
قوباد تاڵەلبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی پەیامێکی پرسە و سەر ەخۆشی روو لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران بڵاو کردەوە .
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی بە گوێرەی ماڵپەڕی پی یوو کەی میدیا بەم چەشنەیە :
بەڕێز فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی
گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران-ی خۆشەویست
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران (شێخ عەلی ئەکبەر هاشمی ڕه‌فسنجانی) مان پێ گەیشت، به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى جەنابتان و حکومەت وگەلی ئێران بە گشتی دەکەین وهاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین.
خوالێخۆشبوو هاشمی ڕه‌فسنجانی لەماوەی کارکردنیدا وەک سیاسەتمەدارێک ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە هاوکاری و دروستکردنی پردێکی پەیوەندی پتەو لەگەڵ گەلی کورد کە ئەمەش مایەی بەرزنرخاندنە. هەروەها لەنێوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتمەدارێکی حەکیم بووە و ڕۆڵێکی میانرەوی بینیووە لە ئاست گرفتەکان، بۆیە کۆچی دوایی هاشمی ڕه‌فسنجانی کەسەرێکی گەورەیە بۆ ئێران و وڵاتانی ئقلیمیش.
له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات، سه‌بوری و دڵنه‌وایش به خانه‌واده‌و کۆماری ئیسلامی ئێران ببه‌خشێت، وئومێده‌وارین ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزدا
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران/ هەرێمی کوردستان