مەسعوود بارزانی وکوسرەت ڕەسول کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی یان سەرەخۆشی کرد
بە دوای کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی یاری دێرینی ئیمام (ڕە) و ڕێبەری مەزنی ئینقلاب ، کەسایەتیەکانی کوردی ئێراق ڕۆژی سێشەمە پەیامگەلی سەرەخۆشیان بۆ ڕێبەری ئینقلاب ، سەرۆک کۆمار و خەڵکی ئێرانی نارد
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بنەماڵەی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی کۆچی دوایی سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی بە خەم و پەژارەیەکی قورس زانی و لە خداوەندی مەزن بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بنەماڵەی داغدار و خەڵکی شەریفی ئێران داوای پشوودرێژی سەبری کرد .ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە خۆی بە هاوخەم و هاودەردی بنەماڵەی ئەو خوا لێخوشبووە و خەڵکی ئێران زانی و هیواداری دەربڕی کە خوداوەندی گەورە ڕۆحی ئایەتوڵڵا هاشمی تژی لە ڕەحمەت بکات . کوسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی جەلال تالەبانی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق یش بە دەر کرانی پەیامێک ڕوولە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای ڕیحڵەتی ئایەتوڵڵا هاشمی سەرۆک کۆگەی دیاریکردنی نیزام ڕایگەیاند ئایەتوڵڵا هاشمی یەکێک لە کەسایەتیەکانی کاریگەری ئینقلابی ئیسلامی بوو و هیوادارم هاودەردی قوڵی من و ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق قەبووڵ بکەن . وتیشی : هیوادارین ئەوە دوایین غەم و ماتەم بێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە دۆست و دراوسێ ئێمەیە و ڕوحی گەورەی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجاتی دارماڵ لە ڕەحمەتی ئیلاهی بێت .