پارتی و یەکیەتی سبەی چوارشەممە کۆدەبنەوە
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ 11-1-2017 وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واوکه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت، که‌له رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کان سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی کردبوو.
وتیشی: وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌ستی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت .
له‌ماوه‌ی رابردوودا پارتی دیموکراتی کورستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کان له‌رێگه‌ی وهفدێکهو سه‌ردانه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کرد‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره سبه‌ینێ خولی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌ستپێبکات.