تاوانبارکرانی پارتی دیموکرات بە تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی ئاشتەوایی لەنێوان پارت ولایەنە کوردستانییەکان
کانونی دوھەم 11, 2017 10:17 Asia/Tehran
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی ئێراق، پارتی دیموکراتی بە تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی ئاشتەوایی لەنێوان پارتە کوردستانییەکان تاوانبار کرد.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەحمەد حەمە ڕەشید لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومە وتی: پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێڕاق بە ئامانجی کات بەفیڕۆدان بۆ وەپشت سەرنانی هەڵبژاردنەکان بێ گۆڕانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەگەرە دەخاتە بەردەم ڕەوتی ئاشتی لەنێوان پارتە کوردستانییەکان و درێژەی وتووێژی نێوان ئەو پارتانە.
ڕەشید پێی داگرت، هەموو وتووێژەکانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان بێ ئاکام ڕاگیراوەو پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پرسە بۆ هێنانەدی ئامانجە تاکەکەسیی و حیزبییەکان سوود وەردەگرێ.