یەکێتی سێ پێشنیاز بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەداتە پارتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i274777-یەکێتی_سێ_پێشنیاز_بۆ_سەرۆکایەتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_دەداتە_پارتی
پاش کۆبوونه‌وه‌ی دوو شاندی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، یه‌کێتی سێ پێشنیار سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تیی پارله‌مان و سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی ‏سامانە سرووشتییەکان ده‌داته‌ پارتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2017 14:38 Asia/Tehran
  • یەکێتی سێ پێشنیاز بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەداتە پارتی

پاش کۆبوونه‌وه‌ی دوو شاندی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، یه‌کێتی سێ پێشنیار سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تیی پارله‌مان و سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی ‏سامانە سرووشتییەکان ده‌داته‌ پارتی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی رووداو، یەکێتی لەگەڵ خۆی پرۆژەیەکی بۆ پارتی هێنابوو، لە ناوەڕۆکەکەیدا پیشنیاری ‏کردووە، پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لای پارتی بمێنێتەوە یان ‏دەستەیەک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دابنرێت ئەگینا کەسێکی بێ ‏لایەن بە پێی رێککەوتنی هەموو لایەنەکان ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.‏

‏ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانیش یەکێتی پێشنیازی کردووە سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ ‏پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەروەها گۆرانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی ‏سامانە سرووشتییەکان بکرێت.‏

‏ پاش کۆبوونەوەکە یەکێتی و پارتی بەیانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو پێکەوە دەڵێن، ‏بۆ چارەسەریی قەیرانی دارایی، پاڵپشت و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی ‏کوردستان دەبین.‏

‏ شاندی پارتی و یەکێتی دەشڵێن گفتوگۆیان لەبارەی دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ ‏چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووه، بە تایبەتی لەمەڕ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.‏

‏ ‏پارتی یەکەم پرۆژەی بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ‏پەیامەکەی بارزانی وەرگرتووەو چاوەڕێیە لایەنەکانی دیکەش پرۆژەیان هەبێت بۆ ‏ئەوەی وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وتوویەتی "پرۆژەی هەمووان لەیەک ‏بدرێت و کۆتاییەکەی ئەوە بێت هه‌رێمی کوردستان لەو قەیرانە سیاسییە رزگاری  ‏ببێ".‏

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیدا لە هەولێر بڕیار درا کۆمیتەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێ کە نوێنەرایەتیی لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە نەتەوەییەکان لە خۆبگرێت و هەردووک لا دووپاتیدەکەنەوە پاڵپشت و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن بۆ چارەسەریی قەیرانی ئابووری.