بارزانی : لە نۆغرۆبوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش نزیک دەبینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i274957-بارزانی_لە_نۆغرۆبوونی_تاقمی_تیرۆریستیی_داعش_نزیک_دەبینەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی تاقمی تیرۆریستیی داعش پاش ئەوەی زەرەرێکی زۆری وێ کەوت لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە ، خەریکی لە نێوچوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2017 12:40 Asia/Tehran
  • بارزانی : لە نۆغرۆبوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش نزیک دەبینەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی تاقمی تیرۆریستیی داعش پاش ئەوەی زەرەرێکی زۆری وێ کەوت لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە ، خەریکی لە نێوچوونە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی میسریی الشرق الاوسط ؛ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دیداری سەرکۆنسولەکان و نوێنەرانی هەندێ لە وڵاتان لە هەولێر ، جەختی کردە سەر پێویستیی هاوکات بوونی شەڕی مەیدانیی بەدژی داعش لەگەک هەولەکان بە ئامانجی بنەبڕ کردنی توندرۆیی و تیرۆریزم و توندوتیژیی لە بەشەکانی بیریی ، ئابووریی ، سیاسیی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای عێراق و وتی ئەو مەسەلەیە پێویستیی بە هەوڵی نێونەتەوەیی و هاوکاریی لە نێوان هەموو لایەنەکانە.

بارزانی راشیگەیاند نە بەردی رزگار  شاری موسڵ بە بێ یارمەتیی هێزە کانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگیی لە نێوان هێزە عێراقییەکان بۆی نەبوو سەرکەوتوو بێ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها راشیگەیاند : ئەو کەسانەی کە موسڵیان رادەستی داعش کرد ، هۆگر نەبوون بە دەسپێک و سەرکەوتنی نە بەردی رزگار کردنی ئەو شارە ، چوونکە ئەوان شکستیا ن هێنابوو .

هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەش ، بەسیجی جەماوەریی و پۆلیسی عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش هاوکاریی دەکەن و ئەو هاوکارییە تا ئێستا بووە بە هۆی رزگاری ناوچەگەلێکی زۆر لە باکووری عێراقەوە لە ژێر داگیری داعش .