ئامادەیی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276274-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_بۆ_وتووێژ_لەگەڵ_دەوڵەتی_ناوەندی_لە_بەغدا
سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئامادەیی ئەم ناوچەیەی بۆ وتووێژی جیدی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا

سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئامادەیی ئەم ناوچەیەی بۆ وتووێژی جیدی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم، نێچیروان بارزانی  سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دیدار لەگەڵ یان کوبیش  نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق لە شاری هەولێر وتی  : ئەم ئیدارەیە ئامادەی بەڕێوە بردنی وتووێژی جیدی  و ڕاستەو خۆ لەگەڵ  دەوڵەتی ناوەندییە بۆ چارەسەرکردنی  هەموو ناکۆکییەکانی دوو لایەنە لەوان بودجە و سەرچاوەکانی  سرووشتی  .

بارزانی لەم دیدارە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی  هێزی پێشمەرگەی کورد و سوپای ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  پێداگری کرد  .

مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بیست و نۆیەمی  سپتەمبەری ساڵی دووهەزارو شازدە لە سەرووی شاندێک چووە بەغدا و لەگەڵ فواد مەعسوومی سەرۆک کۆمار، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق دیداری کرد و سەبارەت بە پرسگەلێکی وەک پێوەندی بەغدا و هەولێر، ئازاد کردنی مووسڵ و پرسی نەوت وتووێژی کرد .