سەفەری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان
شوبات 05, 2017 10:54 Asia/Tehran
راوێژکاریی سەرۆک کۆماری ئێراق وتی: فواد مەعسووم ئەمڕۆ ( یەکشەممە) بە مەبەستی سەردانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ''عەبدوللا عەلیاوی" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "سومریە نیوز" وتیشی: "فواد مەعسووم"ی سەرۆک کۆماری ئێراق ماوەیەکی دوور و درێژە کە سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە و ئەمڕۆ بۆ دڵنیا بوون لە ساغ و سڵامەت بوونی "جەلال تاڵەبانی"ی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێراق و دیداری لەگەڵ "مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەگاتە هەولێر.
عەلیاوی بە ئاماژە بەوەی کە دیداری مەعسووم لە هەرێمی کوردستان، دیداری کاری نیەی و تەنیا سەردانێکی ئاساییە و وتیشی: لەم دیدارەدا سەبارەت بە مەسەلەی ئازاد کردنی موسڵ و پرسە گرینگەکانی دیکە لە ئێراق، بیر و ڕا دەگۆڕدرێتەوە.