ئه مینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی داوای دیاریکردنی سەرۆکی نوێ بۆ هەرێمی کرد
ئه میندارر گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای پێداگری لەسەر کرانەوەی پەرلەمانی هەرێم و چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، وتی : دەبێ لەڕێگەی وتووێژەوە کەسێک بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرین.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەفەق نیووز، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر بە بۆنەی بیست وسێیەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکگرتوو، بە ئاماژەدان بە ڕەوشی قەیراناوی هەرێمی کوردستان لە باری ئابووری وسیاسی ، لەسەر پێویستیی وتووێژی نێوان هەموو پارتەکان و دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ چوونەدەر لە ڕەوشی ئێستا پێداگری کرد .
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ، وتی : دەبێ هەموو پارت و ڕەوتەکانی سیاسی و ڕێبەران، ڕەوشی ئێستا لەبەرچاو بگرن.
پێشنییاری مەسعوود بارزانی ڕەوشەکەی هێور کردەوە.
دەبێ پرسی داخرانی پەرلەمان و سەروکایەتی هەرێم لەڕێگەی وتووێژ چارەسەر بکەین و ئەگەر بکرێت، کەسێک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دیاری بکەین و پێنج پارتی سەرەکیش بگەڕێنەوە بۆ نێو وتووێژەکان.
ناوبراو سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی هەرێم وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی هاتنە دی خێرای سەربەخویی هەرێمی کوردستان بە قازانجی کوردەکان دەبێت، وتیشی : هەرێمی کوردستان ئێستا بەرەڕووی گرفتگەلێکە کە دەبێ چارەسەر بکرێن.
بەهائەدین بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بوێرییەکانی هێزی پێشمەرگە لەشەڕ لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بووەتە هۆی شکستی تیرۆریستەکان، وتیشی : هەندێ گرفتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو بەڵام هەندێ لەوان نوێن کە ئەم پرسە ئاساییە بەم حاڵە گرفتی سەرەکی ئێستا بێ توانایی پارتە کوردییەکان لە چارەسەرکردنی ئەم پرسانە و چوونەدەر لە قەیرانە.