عەبادی گەیشتە هەولێر
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌موسڵ-ه‌وه بههێلیکۆبتهرێکی تایبه‌ت گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
چاوهڕواندهکرێت بارزانی و عه‌بادی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و بارودۆخی شه‌ڕی داعش و ناوچه تازه ڕزگارکراوه‌کان تاوتوێ بکه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سه‌ردانی موسڵ-ی کرد له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی خێرای هێزهعیراقییهکان له‌شه‌ڕی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی خۆرئاوای شاره‌که که‌دوایین پێگه‌ی داعشه له‌موسڵ.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، عه‌بادی سه‌ردانی موسڵی کردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به یه‌که شه‌ڕکه‌ره‌کانی پڕۆسه‌کانی نه‌ینه‌وا بکه‌وێت.
هێزه عیراقییه‌کان ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی حکومی و بینای چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی دیکه‌یان له‌موسڵ کۆنتڕۆڵکرده‌وه.هێزه عیراقییه‌کان رۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ئاڕاسته‌ی کۆنتڕۆڵکردنی چوار گه‌ڕه‌ک له‌به‌شی خۆرئاوای موسڵ و کۆمه‌ڵگه‌ی حکومی هێرشیان ده‌ستپێکرده‌وه، دوای دوو رۆژ له وه‌ستانی هێرشه‌کان به‌هۆی خراپی دۆخی که‌شوهه‌واوه.