هەولێر : ئیزنی ئامادە بوونیی هۆکارانی هەرەشە کار لە ئاسایشی دراوسێکان لەهەرێم نادەین
یەکێ لە بەرپرسانی پایە بەرزی هەولێر جەختیکرد کە نابێ گرووپگەلێک کە هەرەشە لە ئاسایش و پاوەجێیی وڵاتانی دڕاوسێی هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئیزنی مانەوە لە هەرێمیان هەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی خەندان ، فەلاح مۆستەفا بەرپرسی پێوەندی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، نەدانی ئیزن بۆ ئامادە بوونیی ئەو هێزانە کە هەرەشە لە ئاسایشی وڵاتانی دڕاوسێی هەرێم دەکەن ، وەک ئەرک وپێبەندیی نێو دەوڵەتی هەولێر زانیوە .
مۆستەفا ئەم قسە گەلەی لە کۆری هەواڵنێران لە پەراوێزی دیداری سلێمانی هیناوەتە ئاراوە . فەلاح مۆستەفا هیوای خواست کە هێزەکانی پەکەکە لە شەنگاڵ برۆنە دەر . بەر پرسی پیوەندی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکرد لە سەر پیویستی ڕێزگرتنی هەموو پارت و هێزەکان لە ناوەندەکانی دەستەلاتدارەتیی هەرێمی کوردستان و وتی کە پارت و گرووپە کان نابێ بۆ هەرێمی کوردستان گیرو گرفت بەدی بێنن .