نەیاریەتی یەکگرتوو لەگەڵ پێشنیاری پارتی بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان
ئادار 09, 2017 13:13 Asia/Tehran
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی پێشنیاری پارتی دێمۆکرات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە لایەن پارتەکەی و ڕەتکرانی ئەم پێشنیارەی کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، ئەبووبەکرهەڵەدنی لە وتوویژ لەگەڵ ئۆرگانی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان هۆی پێداگریی پارتی دێمۆکرات بۆ درێژەی ئامادە بوونی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی بە ڕێککەوتن لە سەر کراو زانیوە . سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەم بارەوە وتیشی : پارتی دیمۆکرات لە بارەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بە ڕاشکاوی دەلێت: ئەو پۆستە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە و لە بەرامبەر دا پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق بۆ یەکێتیە و پێوەندی بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و پارتەکانی دیکە نییە .