کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکاتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق باسی دەست پێ کرانەوەی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ئەم ناوچەیەی کردووە .
ئەمڕۆ شەممە ئارێز عەبدولڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم، دەست پێ دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پێشی داگرتوە کە:"لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا، کۆبونەوەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی کوردستان، دەست پێ دەکاتەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە ماوەیەکە لە ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە ئاراوە".
ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق گوتیشی: "یەکێتی بەو نەخشە ڕێگایەی کە پێشتر پەسەندی کردووەو ڕایگەیاندووە، بەشداری کۆبونەوەکان دەکات و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابنێن بۆ سازدانەوەی کۆبونەوەکان، ھەروەھا نەخشە ڕێگاکەی یەکێتی، لەگەڵ نەخشە ڕێگاکانی لایەنەکانی دیکە، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".