دەبیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i284858-دەبیری_گشتیی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_گەیشتە_هەولێر
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش کۆتایی هاتنی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی لە هەوڵیر، گەیشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2017 07:10 Asia/Tehran
  • دەبیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە هەولێر

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش کۆتایی هاتنی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی لە هەوڵیر، گەیشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووداو؛ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ مارسی ٢٠١٧ لە ڕیاگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
گوترێش لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و "فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە  وکەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازیی فەرمی لێکرا.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد و لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق بەتایبەت شەڕی مووسڵ و پرسە پێوەندیدارەکان بە هەرێمی کوردستانی خستە بەر باس و لێکدانەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێش هاتنی بۆ هەولێر لە بەغدا سەبارەت بە ڕزگار کردنەوەی مووسڵ و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەو شارە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی وتووێژی کرد.