سوور بوونی بارزانی لە سەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردوستانی ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیسان ڕایگەیاند: لە داهاتوویی نزیکدا سەبارەت بە سەر بەخۆیی ئەم ناوچەیە کۆپرسییەک بەڕێوە دەچێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداریدا لەگەڵ "ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەولێر وتی: بۆ ئەوەی هەموو جیهان لە بڕیاری کورد سەبارەت بە داهاتوویی خۆی ئاگادار ببێتەوە، لە داهاتووییەکی نزیکدا کۆپرسی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێ.
هەوڵی بارزانی لە پێناو سەربەخۆ بوونی ناوچەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کاتێکدایە کە ناوبراو هاوینی ساڵی ڕابردوو لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا_ ٢٤ دانی نابوو بەوەیدا کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق لە باروودۆخی هەنووکەدا گونجاو نییە.
بەرپرسانی کوردی ئێراقی لە کاتێکدا جار و بار باسی سەر بەخۆیی ناوچەی کوردستانی ئێراق دێتە سەر زاریان کە ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی کێشە و گرفتی جۆربەجۆر بۆتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسیدا پێگەیەکەی لە نێو خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق نییە و باسی کۆپرسی و سەربەخۆیی کردووە بە ئامرازێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی ناکامییەکانی خۆی.
بارزانی هەروەها بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە سەفەری گوترێش و شاندی هاوڕێی بۆ هەرێمی کوردستان یارمەتییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئەم ناوچەیەی پەسن دایەوە و هەروەها خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر بە ئەو سەرکەوتنانەی لە سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگە بە هاوڕێیەتی یەکتری بەدەستیان هێناوە.
"ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بە ئاماژە بەوەی کە یارمەتیییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وەرگرتن و پێڕاگەیشتنی بە ئاوارەکان بەس نییە، هەموو ناوەندەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ یارمەتی دانی چارەسەرکردنی پرسەکانی ئێراق و ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەردەمی پاش داعش ئامادەی هاوکاری لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەبن.
گوترێش پێش دیدار لەگەڵ بارزانی لە بەغدا لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد.