داواکاریی چاودێری مافی مرۆڤ له پەیەده و پارتی بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i284890-داواکاریی_چاودێری_مافی_مرۆڤ_له_پەیەده_و_پارتی_بۆ_ئازادکردنی_زیندانیانی_سیاسی
چاودێری مافی مرۆڤ داوای له حیزبی دیموکراتی کوردستانی (پارتی) و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا کرد ئەو کۆمەڵەی وا له تێهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەکانی سووریا و هێزکانی بەرخۆدانی شەنگال دەستگیر کراون، ڕزگار بکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2017 13:45 Asia/Tehran
  • داواکاریی چاودێری مافی مرۆڤ له پەیەده و پارتی بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی

چاودێری مافی مرۆڤ داوای له حیزبی دیموکراتی کوردستانی (پارتی) و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا کرد ئەو کۆمەڵەی وا له تێهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەکانی سووریا و هێزکانی بەرخۆدانی شەنگال دەستگیر کراون، ڕزگار بکرێن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له هەواڵدەریی ئارانیوز، هێزەکانی ئاسایش له ناوچه کوردنشینەکانی سووریا پاش ئەو گرژییانەی وا لەم دواییانە دا له نێوان هێزکانی پێشمەرگەی ڕۆژی سەر به مەسعوود بارزانی و هێزکانی بەرخۆدانی شەنگالی سەر به پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا ڕووی دا، هەستا به گرتنی 40 ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریای سەر به بارزانی و 13 نووسینگەی سەر بەم گرووپەی داخست. له لایەکی دیکەشەوه پارتی به ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی 23 کەس له دژبەرانی خۆی لە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی شەنگالدا دەستگیر کرد. 

لامه فاکیح ، بەڕێوبەری رۆژهەڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ به ئارانیوزی ڕاگەیاند: ئێمه نیگەرانین له گرتن و قۆڵبەست کردنەکان له ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و هەرێمی کوردستان و داوا له هەر دوولا دەکەین ئەو کەسانەی وا به تاوانی دژایەتی سیاسی قۆڵبەست کراون ئازاد بکەن.سیپان سەیدا، چالاکی سیاسی کورد له هەولێر پێی وایه ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە و لقەکانی زۆر قووڵتره و هەر ئەمریکا دەتوانێ یارمەتی بدات بۆ کۆتایی هێنان بەم ناکۆکییانه.ناوبراو هۆشداری ئەوەشی دا که هێزە کوردییەکانی ئێستا بوونەته دارە دەستی وڵاته جیاوازەکان.