هەڵپەساردنی بە شداری کوردەکان لە دانووستانەکانی ژێنیڤ دا
ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا ٣٠ مارچ بە هۆی ناکۆکیەکان لەگەڵ تاقمەکانی تر ، ئامادە بوونی خۆی لە دانووستانەکانی ژینیڤ هەڵپەساردووە .
ژینێڤی سوئیسرا میوان داری خولی پێنجەمی وتوویژەکانە لە بارەی سوریا دایە . ئەوخولەی وتووێژەکان وەکوو خولی چوارەم بە بەشداری لیژنەی نزامی سوریا و گرووپەکانی نەیار و لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان و سی وڵاتی ڕوسیا ، کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە رۆژی ٢٣ مارچەوە تا بە ئێستا خەریکە بەرێوە دەچێت . ئەوەی کە لە دانووستانەکانی ژینێڤ ٤ کە لە سێهەمی مانگی مارچ بە کاری خۆی کۆتایی دابوو ولە ژینێڤ ٥ کە هەر ئێستا درێژەی هەیە ، لە بەر چاوە ، ئەوەیە کە ناکۆکییە جۆر بە جۆرەکان لە نێوان گرووپە نەیارەکان لە ئارا دایە . هەر لەم پێناوە دا ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا لە درێژەی بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە بە هۆی نواندنی سیاسەتی حەزفی لە لایەن لیژنەی باڵای نەیارانی سوری بەشداریی دانووستانەکانیی ژێنێڤ و لەبەر چاو نەگرتنی پێشنیارەکانی خۆی لە لایەن ئەم لیژنەیە ، ئامادە بوونی خۆی لە دانووستانەکانی ژینیڤ دا هەڵپەساردووە . لیژنەی باڵای بەرهەڵستکارانی سوری لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڕیاز ، پیتەختی عەرەبستانی سەعوودی بە مەبەستی بەشداریی لە دانووستانەکانی ژینێڤ پێکهات ، بەڵام ، داڕشتیی ئەم لیژنەیە گرووپەکانی سەقامگرتوو لە ڕیاز ، ئانکارا ، قاهیرە و مۆسکۆ و هەروەها ژمارێک لە گرووپەکانیی سەقامگیر لە سوریایە ،لەو دا ئامادەن . یەک لە گرنگترینی ئەو هۆیانە کە تاقمە بەرهەڵستکارەکان ناتوانن لە دانووستانەکانی ژینێڤ ٤ و ٥ و هەروەها وتووێژەکانی ئاستانە کۆدەنگی یان هەبێت هاوپێوەندە بە دانووستانەکان . مێحوەری دانووستانەکانیی ژێنێڤ ٥ وتووێژ لە بارەی چوار برگەی دەوڵەت ، یاسای بنەڕەتی ، هەڵبژاردنەکان و خەبات دژی ترۆریسمە کە لە ژینێڤ ٤ کەوتۆتە بەر ڕەزامەندی و ڕێککەوتنیی لایەنەکان دا . لە ڕاستی ، جیگای گرووپە بەرهەڵستکارەکان و ڕادەی ڕۆڵی ئەوان لە داهاتووی سوریا و چلۆنایەتی دابەشکرانیی دەستەڵاتیش لەم برگە چواریانەیە دا دیاری دەکرێت . ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا لەم نێوانە زیاتر لە گرووپەکانی دیکە دەکەونە ژێر گوشاری بەرهەڵستکارەکان دا چونکا بە لەونێک فێدراڵی بوونی کوردەکانی سوریایش لە ئارا دایە . ئەوە لە حالێک دایە کە تورکیا نەیاریی فێدراڵی بوونی نزامی سوریایە و ئەو وەک هەرەشەیەک دەزانێ لە دژی خۆی . لەسەر ئەم بنەمایە ، گرووپ گەلێک کە لە ژینێڤ دان و سەربە تورکیان ، هەوڵ ئەدەن کوردەکان لەبەر چاو نەگرن .پرسی گرنگی دیکەیش ئەوەیە گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی سوریا یش ناکۆکی نێو ماڵی نێوان بەرهەڵستکارانی زەقتر کردۆتەوە چوونکا ڕەشەکوژەکان لە مانگ مارچ شکستی قوورسیان بووە و بارودۆخی ئەوان لەو وڵاتە زۆرتر لە هەر کاتێکی تر لاواز بۆتەوە. ئەم گۆڕانکارییە مەیدانیانە بوونەتە هۆی زۆرتر بوونەوەی گرنگایەتی دانووستانەکانی سیاسی لەبارەی قەیرانی سوریا .هەر بۆیە تێکهەڵچوونەکانیی نێو ماڵی لە نێوان بەرهەڵستکارەکان دا زۆرتر بۆتەوە چوونکا ئەم بابەتە لە ئارا دایە کە ئەگەر لە دانووستانەکانی ئێستا نەتوانن جێگای خۆیان بۆ داهاتوو مسۆگەر بکەنەوە ، دەرفەتێکی تر بۆ ئەوان نامینێتەوە . ئەم ناکۆکییانە و هەر وەها بەشخوازییەکان تەنانەت کارتێکەری بووە لە سەربنەمای دانووستانەکانیش دا و دەبێتە هۆی ئەوەی پێویستی بە خولێکی دیکەی دانووستانەکان هەبێت .