پێداگری لەسەر هێنانەخواری ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i286496-پێداگری_لەسەر_هێنانەخواری_ئاڵای_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لە_کەرکووک
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکرانی کێشەکەی پارێزگەی کەرکووکی بە هێنانەخواری بەبی مەرجی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەو ناوچەیە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2017 06:16 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر هێنانەخواری ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک

نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکرانی کێشەکەی پارێزگەی کەرکووکی بە هێنانەخواری بەبی مەرجی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەو ناوچەیە زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیشتمانیی ئێراق، مەنسوور بەعیجی  نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق  لە بەیاننامەیەک دا لە چوارچێوەی کاردانەوەی نیشتمانی بەرامبەر  هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پارێزگەی کەرکووک  ، داوای لە کوردەکان کرد لە بڕیاردانی یەک لایەنە  لەم بارەوە لە پارێزگەیە خۆیان ببوێرن.

نوێنەری  هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق  لەبەرچاونەگرتنی  هێڵی سوور لە پارێزگەی کەرکووکی بە هۆی ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشەکە لەم پارێزگەیە وەسف کرد و وتی : هەر چەشنە قەیران لە کەرکووک  کە  چینە جۆربەجۆرەکان لەوان عەرەب، کورد و تورکمان لە پارێزگەیە دا دەژین، بە قازانجی  هیچ لایەنێک  لە ئێراق  نییە  .

بەعیجی  هەروەها بەڕێوەچوونی کۆپرسی  چەسپێندرانی پارێزگەی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانی بە بنپێکردنی  ماددەی 140ی دەستووری ئەم وڵاتە سەبارەت بە ناوچە  جێ ناکۆکییەکان زانی و وتیشی :  لەبەرئەوەی کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک  شیاوەتی بڕیاردان سەبارەت بە پرسە دەسەڵاتییەکان لە ئێراق نییە، هەوڵدان لەم بوارە  گاڵتەجاڕانەیە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  وێڕای نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر کۆپرسی  دیاریکردنی چارەنووسی پارێزگەی کەرکووک کە هەندێ ناوچەشی لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە وتی : دەوڵەت  جیاوازی لەنێوان  هێز و ڕەگەزەکانی دانیشتووی کەرکووک دانابێت و  هیچ کات لە نێوانیان دا  هەڵاواردنی نەکردووە.