مۆر کرانی تەبایی نامەی هاوکاری ژووری بازرگانی سنە و ژووری بازرگانیی هەولێر
تەبایی نامەی هاوکاری لە نێوان ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگە و کشت و کاڵی سنە و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ڕۆ ژی چوارشەممە لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی بازرگانیی ژوورە بازرگانییەکانی دوولایەن لە سنە مۆر کرا.
بە پیی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم تە بایی نامەیە کە داگری حەوت بڕگەیە و لە دوو دەقدا بە زمانی کوردی و فارسی مۆر کراوە، ماوەکەی بۆ دوو ساڵ دیاری کراوە و بێتوو ژووری بارزگانیی سنە و هولێر بیانهەوێ دەتوانن ماوەکەی نوێ بکەنەوە.
تەبایی نامەی هاوکاریی نێوان ژووری بازرگانی سنە و ژووری بازرگانیی هەولێر، پێداگرە لە سەر بەهێزتر کران و پەرەپێدرانی هاوکاریی ئابووریی و گەشەپێدانی بازرگانیی دوولایەنە و دوو لایەن ڕێککەوتن لە سەر ئەەی کە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ئامانجە هاوبەشەکانیان بە پێی یاسا و ڕێساکانی ئەو وڵاتە، داکۆکی بکەن لە ئەندامانی یەکتری.