گۆڕان داوای هەوڵدانی زیاتر بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i292978-گۆڕان_داوای_هەوڵدانی_زیاتر_بۆ_دۆزینەوەی_گۆڕە_بە_کۆمەڵەکانی_ئەنفال_دەکات
نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان داوای کرد بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کارەساتی ئەنفال لە پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق هەوڵ بدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2017 08:39 Asia/Tehran
  • گۆڕان داوای هەوڵدانی زیاتر بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال دەکات

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان داوای کرد بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کارەساتی ئەنفال لە پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق هەوڵ بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، مەحمودڕەزا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومە بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێژەیەکی ڕێکی لە بارەی ژمارەی ئەنفال کراوانی سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق پێ نییەو بەپێی ڕێژە نافەرمییەکان ژمارەیان دەگاتە 180 هەزار کەس، داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتخانەکانی کشت و کاڵ و کلتووری عێراق کرد کە بۆدۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کارەساتی ئەنفال لە پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق هەوڵ بدەن.

ناوبراو پێی داگرت کە، دەیان گۆڕی بەکۆمەڵی هاوپەیوەند بە ئەنفال کراوان لە کێڵگە ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق دا هەن کە هەتا ئێستا پێیان نەزانراوە.