مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا کۆبوویەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293048-مەسرور_بارزانی_لەگەڵ_باڵیۆزی_فەرەنسا_کۆبوویەوە
ئەمڕۆ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی عیراق، لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، کۆبویەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا کۆبوویەوە

ئەمڕۆ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی عیراق، لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، کۆبویەوە

به گویره باس نیوز، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق  ووتی: پاڵپشتی ھەر ھەنگاوێکین کە سەقامگیری لە ھەرێمی کوردستانی عیراق بەدی بھێنێت

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. مارک بارێتی، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

لەدیدارێکدا، کە بەئامادەبوونی دۆمینیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێر بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستانی عیراق و بەشداریکردنی کارای فەرەنسا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ھاوکاریکردنی پێشمەرگە کرا.

 لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، سوپاسی گەل و حکوومەتی فەرەنسای کرد بۆ پاڵپشتیی، یارمەتییەکانی و ھەڵوێستی ئیمانۆیل ماکرۆنی، سەبارەت بە شەڕی داعش بەرزنرخاند و رایگەیاند: "فەرەنسا بەردەوام دۆستایەتی خۆی بەرامبەر گەلی کوردستان سەلماندووە و لە کاتە سەختەکاندا ھاوکاری و پاڵپشتی کردووە".