بانگەوازی بارزانی بۆ بەشداری لە کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بەپێچەوانەی دژایەتی نێوخۆیی ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی ، لە کوردانی عێراقی ویست رۆژی 25ی ئەیلوول بچنە بەردەم سندوقی دەنگدان و لە کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستان دا بەشداری بکەن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، دوای کۆبوونەوە لە گەڵ سەرانی پارتی دیموکرانی کوردستانی عێراق داوای لە کوردان کرد بەشداری لە کۆپرسیەکەی سەربەستیی هەرێم بکەن .
لە هەمان کات دا نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمیش لە هەموو کورد و مەسیحی و تورکمانەکانی ویست لە کۆپرسیی رۆژی 25 ی ئەیلوول دا بەشداری بکەن .
حکومەتی عێراق رۆژی هەینی رابردوو لە بەیاننامەیک دا هەرچەشنە هەنگاوی یەک لایەنەی رەت کردەوە و بیری رێبەرانی کوردی خستەوە کە سەرچاوەی هەرچەشنە بڕیارێک دەستوورە و یاسای پێوەندی حکومەتی ناوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستانی پێناسە کردووە .
پارت و حزبەکانی کوردستانی عێراق جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ لەم دواییانەدا بە بەشداری لە دانیشتنێک لەسەر بانگێشتنی مەسعوود بارزانی رازی بوون لە گەڵ بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەستیی هەرێمی کوردستان لە 25 ی ئەیلوول دا .