تۆڕی راگەیاندنی عێراق : سەربەستیی هەرێمی کوردستان ، هەڕەشەیەک بۆسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق
تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە وتارێک د لە بارەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی سەربەستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئایا ئەم هەنگاوە مەترسیەک دەبێ بۆسەر یەکڕیزی و یەکپارچەیی عێراق ؟
محەممەد سادق جەڕاد چاودێری رامیاریی عێراقی لە وتارێک دا کە لەسەر تۆڕ راگایەندنی عێراق بڵاوی کردووەتەوە نوسی : بە دیاری کرانی کاتی بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە بارەی سەربەستیی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە چ کەسانێک لەم کارە سوود دەبینن ؟
لەم وتارەدا هاتووە بڕیاردەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێ وشیار بن کە داهاتووی ئەم هەرێمە و دامەزرانی سیستمە رامیاریەکەی لە عێراق ، لە ژێر کارتێکەریی هۆکاری دەرەکی و دزەکردنی هەندێ وڵاتی ناوچەکەدا دەبێ .
لەم وتارەدا هەروەها جەخت کراوە: سەربەستیی هەرێمی کوردستانی عێراق گۆڕانکاریی جوگرافیایی و سیاسیی ئەم وڵاتەی بەدوادا دەبێ .