ڕێبەرانی کوردی عێراق و دیپلۆماتکاران لە هەولێر هێرشە تیرۆریستیەکانی تارانیان شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295070-ڕێبەرانی_کوردی_عێراق_و_دیپلۆماتکاران_لە_هەولێر_هێرشە_تیرۆریستیەکانی_تارانیان_شەرمەزار_کرد
بەرپرسانی کوردی عێراقی و ژمارێک گەورە کونسولەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هەولێر وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و گەلی ئێران هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی تارانیان شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2017 09:31 Asia/Tehran
  • ڕێبەرانی کوردی عێراق و دیپلۆماتکاران لە هەولێر هێرشە تیرۆریستیەکانی تارانیان شەرمەزار کرد

بەرپرسانی کوردی عێراقی و ژمارێک گەورە کونسولەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هەولێر وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و گەلی ئێران هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی تارانیان شەرمەزار کرد .

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق  هاوڕێ لەگەڵ گەورە کونسولەکانی فەرانساو ژاپۆن و فەلەستین و بریتانیا بە ئامادە بوون لە کۆنسولخانەی سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و گەلی ئێران لە بەر هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە، ئەو هێرشانەیان ئیدانە کرد.

ئامادە بوون لە کونسولخانەی سەرەکیی ئێران لە هەولێر لەوانە وەزیران، یاریدەران و سەرۆک پارتەکانی کوردی عێراقی، سەرۆکانی زانکۆکان، کەسایەتییە ئایینی و کلتووری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها یادداشتگەلێکیان لە لاپەڕەکانی دەفتەرێکی بیرەوەریی نووسی کە هەر بەم بۆنەیەوە لە کونسولخانەی سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا دانرا بوو.

گەورەکونسولی فەلەستین لە هەولێر لە پەراوێزی واژۆکردنی دەفتەری بیرەوەرییەکە، لە بارەی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە بە پەیامنێری ئیرنا لە هەولێردا وتی: ئێمە لێرە خڕ بووینەتەوە هەتا لە پاڵ جەماوەرو دەوڵەتی بەشەرەفی ئێران و ڕێبەری شۆڕشی ئێران دا بین و شاڵاوی تیرۆریستان بۆ سەر پەرلەمان و گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) ئیدانە بکەین.

موحەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراقیش لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وێڕای ئیدانە کردنی  دڕندەکاریی تیرۆریستان لە تاران ڕایگەیاند: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئێران دەبێتە قوربانیی تیرۆریزم و ئەم کارانە خواستی ئێمە بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم شان بە شانی یەکتر هەروەک سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر و پتەوتر دەکات.

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕانیش وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کەس و کاری قوربانییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکانی تاران و پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئێران لە ڕیزی پێشەنگانی خەباتی دژی تیرۆریزم بووە، ڕایگەیاند: نمونەی گرینگ و بەرچاوی ئەم خەباتە، ناردنی یەکەم باری یارمەتی بۆ هەولێر بوو دوای هێرشەکەی داعش بۆ سەر ئەم شارە لە ساڵی 2014 ی زایینی دا. هەر بۆیە ئەمڕۆکەش ئێمە لە پاڵ گەلی ئێران دا بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم وەستاوین.

لە ئەنجامی دوو هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیسی ئێران و گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) لە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو، حەڤدە کەس لە شارومەندانی ئێرانی شەهید کران و پتر لە پەنجا کەسی دیکەش بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشانەی گرتووەتە ئەستۆ.