عەلاوی : هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ئێراق
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێراق وتی: کوردستان بەشێکە لە ئێراق و سەرانی سێ هێزەکەی ئێراق لەدانیشتنی ئەو دوایە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە ڕامیاریەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەڵبژاردنی خۆجێیی وەدوابخرێ .
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئەیاد عەلاوی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێراق لە پرێس کۆنفرانسێک لە بەغدا، وتی: بڕیاردرا هەڵبژاردنە خۆجێیەکان هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە بچێ.
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێراق داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش کرد ، بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان، خۆش بکات.
لەم دواییەدا عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق داوای لە عەلاوی کردبوو لەمەڕ کەم کرانەوەی کێشە لەنێوان بەغداو هەولێر، هەوڵ بدات.
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی شاندێک لە هاوپەیمانی ئەلوەتەنییەی لەئەستۆ دەبێ بۆ سەفەر بۆ هەولێر بەمەبەستی دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق.
پارت ولایەنەکانی کوردی ئێراقی چوارشەممەی ڕابردوو بێ ئامادەبوونی کۆمەڵ و بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق کۆبوونەوەو بڕیاریان دا، کۆپرسی بۆ جیابوونەوەی ئەو ناوچەیە لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەڕێوە ببەن.