بارزانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
تشرینی یهکهم 06, 2017 08:24 Asia/Tehran
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەمێک لەمەوبەر بۆ پێشوازی لە هێنانەوەی تەرمی مام جەلال و بەشداری لە پرسەی ماتەمینی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
بڕیارە هەتا 20 خولەکی دیکە تەرمی مام جەلال کە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەرلینەوە بەرەو کوردستان بەڕێ کراوە، بگاتەوە سلێمانی و پاش ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، لە گردی دەباشان بە خاک بسپێردرێت.
بۆ پێشوازی لە هێنانەوەی تەرمی مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەدان کەسایەتی سیاسی، کۆمالەێەتیی بیانی و ناوخۆیی و جەماوەرێکی فراوان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە سلێمانی ئامادەن.
مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ڕۆژی سێشەممه لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.